بەڕێوەبەری ناوەندیی قەیرانەكان: دیپۆرتكردنەوە ئاڵنگارییەكی گەورەیە بۆ جیهان و هەرێم

بینراوە: (507)

سروە رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندیی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتكردنەوە كە لەساڵی 2023ـەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئاڵنگارییەكی گەورەیە بۆ جیهان و بەتایبەت بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان. وتیشی: حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ و یەكێتیی ئەوروپاو بە پشتیوانی حكومەتی هۆڵەندا سیستمێكی تایبەتی بۆ گەڕاوەكان دامەزراندوە، ئەم سیستمە كە لەساڵی 2023 لە هەولێر دەستیپێكردوە وەك چەترێك وایە بۆ كۆكردنەوەی هەمو لایەنەكان و ئامانج لێی هاوكاریكردنی ئەو كەسانەیە كە دەگەڕێنەوە تا بتوانن بە زوترینكات تێكەڵی كۆمەڵگە ببنەوەو ژیانێكی شایستە دەستپێبكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 4,567 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.