بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری: كارەكانی دەرهێنانی كارتی زانیاری بەردەوامیان هەیە

بینراوە: (883)

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لەسۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە لەسەر كارتی زانیاری (نیشتەجێبون) كە كاری پێناكرێت، بەڵام تائێستا بەڕێوەبەرایەتیان بەفەرمی ئاگاداری هیچ بڕیارێكی لەوجۆرە نیەو هیچ فەرمانێكیشیان بۆ كارنەكردن بەكارتی زانیاری بەدەستنەگەیشتوە. بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانیشیكردوەتەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیانەوە ئیش و كارەكانی دەرهێنانی كارتی زانیاری بۆ هاوڵاتیان بەردەوامیان پێدەدرێت تا ئەوكاتەی بەفەرمی هەر بڕیارێك لەوبارەیەوە دەردەچێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 178 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.