نرخی هه ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه ك ئه مپێر (46) دینارە لەو قەزاو ناحیانەی كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی گەڕەک و سیتییەکانی بۆ مانگی ١١ دیاریکرد و ڕایگەیاند؛ به گوێرەی نرخی سوته مه نی له بازاڕه كاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی هه ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه ك ئه مپێر (46) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە نرخی مۆلیدەی سیتییەکان ئاماژەی بەوەداوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە لە (290) دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.












Leave a Reply