بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەكەوە پێشبینی دەكرێت باران ببارێت

بینراوە: (976)

بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەكی نزمەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم زیاد دەكات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەكەمان كەش بەم شێوەیە دەبێت كە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی نمە باران لە سەر هەندێك ناوچەی شاخاوی هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر لە كاتەكانی ئێوارەو شەودا. ئەوەشی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی كە تا كاتەكانی نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت و پێشبینی كراوە رۆژی دوشەمە 1-12 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت، ئەگەریش هەیە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان و بەشێك لە ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ببارێت لەگەڵ دروستبونی هەورە تریشقە، پلەكانی گەرماش 2-3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكان نزمدەبنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,365 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.