بەهۆی شەڕی ئێرانەوە نرخی غاز لە ئەوروپا 48% زیادیكردوە

بینراوە: (1.0K)

دوای هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و راوەستانی چالاكی بارهەڵگرە نەوتییەكان لە گەروی هورمز كە بەشێكی زۆر لە پێویستی وزەی جیهانی دابین دەكات، نرخی غاز لە ئەوروپا 48% زیادیكردوە. ناوەندی بازرگانی غازی هۆڵەندا TTF كە یەكێكە لە بەناوبانگترین بازاڕەكانی ئەوروپا، نرخی هەر مێگاوات كاتژمێرێك غازی لە رێككەوتننامەكان بۆ مانگی نیسان بڵاوكردەوەو تا پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/3 نرخەكە گەیشتوەتە زیاتر لە 47 یۆرۆ. پێش دەستپێكی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخەكە 31.95 یۆرۆ بوە بۆ هەر مێگاوات كاتژمێرێك، بەو پێیە نرخەكان بەراورد بەنرخەكانی پێشوی 48% زیادیكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,633 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.