بەهۆی خۆراكی بەسەرچوەوە ژمارەیەك ماركێتی رانیە ئاگاداركرانەوە

بینراوە: (1.1K)

قائیمقامیەتی رانیە بڵاویكردەوە، بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەنی گشتی تەندروستی راپەرین و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەردانی چەند ماركێتێكیان كردوە بەمەبەستی پابەند كردنیان بە رێنماییەكان و دەستبەسەرداگرتنی خواردن و خواردنەوەی بەسەرچو و سەوزەو میوەی ناتەندروست. ئاماژەی بەوەشكردوە، 8 ماركێت ئاگاداركرانەوە بەهۆی بونی خۆراكی بەسەرچو هەروەها پابەند نەبون بە رێنمایی خۆراكیی و داوایان لێكراوە بایەخی زیاتر بدەن بە پاك راگرتنی بەرهەمەكانیان، ئەو بابەتانەشی كە دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە بسكیت، سنگی مریشك، بەهارات، بڕوێش، پەتاتەی چەكەرەكراو، پرتەقاڵ و لیمۆ و كێوی كەڕودار، ئاوە تەماتەی قوپاو، نانی پاقلاوە، ماش و نیسك. قائیمقامیەتی رانیە بە هاوڵاتیانیشی وتوە كە بۆ گەیاندنی سكاڵاو زانیاری لەكاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندییان پێوە بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 3,000 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.