بەم زوانە بەتەمای باران مەبن

بینراوە: (603)

زەمەن – هەواڵ

زیاتر لە مانگێک بەسەر وەرزی پاییزدا تێپەڕیوە و تا ئێستا یەکەم باران لە زۆرینەی شوێنەکانی عێراق نەباریوە، لەوبارەیەوە سادق عەتییە شارەزای بواری کەشانسیی ڕایگەیاند: مانگی تشرینی یەکەم بۆ عێراق مانگێکی ڕاگوزەرە بۆ پەڕینەوەی گەرما بەرەو سەرما، دانەبارین لەو مانگەدا شتێکی ئاسایی یە. ئاماژەی بەوەشدا، کەمبونەوەی نزمەپاڵەپەستۆ لە لە دەریای ناوەڕاست هۆکاری دانەبارین و وشکی وەرزەکەیە. بە وتەی ئەو شارەزایە لە مانگی نوێوە سەرمای تەواو ڕوو لە عێراق دەکات و هەست بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت، بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارە عێراقییەکانیش 30 بۆ 36 پلەی سیلیزییە. ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان بارانی پاییزە نەباریوە و تەنها لە هەندێک ناوچە یەکجار بارانێکی کەم باریوە، بۆ ئەم مانگەش هیچ بارانبارینێک پێشبینی نەکراوە، بەرزترین پلەکانی گەرماش لەنێوان 20 بۆ 33 پلەی سیلیزییدایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 450 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.