بەقائی: ئەمریكا بەنیازە گەلی ئێران برسی بكات ئەمەش تاوانی جەنگە

بینراوە: (2)

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی تاوانی نوێ دژی ئێرانییەكان بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر بێتوانایی ئیدارەی ئەمریكا لە وانە وەرنەگرتن لە شكست و هەڵەكانی پێشویان، هەڕەشەی ئەمریكا بۆ سەپاندنی برسێتی بەسەر ئێرانییەكاندا تاوانی جەنگە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەكردوە لە كۆتاییدا ئێرانییەكان پێویستیان بە خواردنی خۆراك هەیە، بەمەش بەبێ شەرمیی هەڕەشەی سەپاندنی برسێتی بەسەر ئێرانییەكاندا دەكات، ئەم قسانە دانپێدانانێكی دیكەن كە نیازی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەردەخات كە درێژەپێدەری ئەو تاوانانەن كە لەمیانی جەنگەكانی پێشو و تیرۆری ئابوریی ئێستادا ئەنجامی داون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 837 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.