بەقائی: ئێران دەكەینە گۆڕستان بۆ دوژمنانمان

بینراوە: (11)

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران دەبێتە گۆڕستانێك بۆ دوژمنان و وڵاتەكەی بە هەمو هێزو توانایەكیەوە بەرگریی لە سەروەریی خاكەكەی و ئازادی و شكۆی خۆی دەكات و رێزیش لە سەروەریی وڵاتانی دیكە دەگرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوخۆی ئێراندا منداڵ و خەڵكی مەدەنی كراونەتە ئامانج ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەو مەترسیانەی روبەڕوی ئێران دەبنەوە، ئامانجی سەرەكی ئەمریكاو ئیسرائیل دابەشكردنی خاكی ئێرانە، بەڵام تاران رێگە بەهیچ پیلانێكی لەو شێوەیە نادات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.