بینراوە:
(1.1K)
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی هەرچەشنە هێرشێك بۆ سەر كێڵگە غازییەكان لە هەرێمی كوردستان ئیدانە دەكات و پشتیوانی لە هەمو ئەو دەستپێشخەرییانە دەكەن كە ئامانجیان هاوكاری و دەستەبەركردنی ئاسایشە لە سنورەكان. بەقائی راشیگەیاندوە، هەندێك لایەن بە ئیسرائیلیشەوە درێغی ناكەن لە بەكارهێنانی ئامرازێك بۆ هاندانی ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا. لەژچەند رۆژی رابردودا لە ڕێگەی موشەكەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی بەرهەمێنانی غازی كۆرمۆر كە بەهۆیەوە سێ رۆژ كارەبا لە بەشێكی زۆری هەرێمی كوردستان كوژایەوە.













Leave a Reply