بەغدا پارەی بۆ موچەخۆرانی هەرێم نارد

بینراوە: (106)

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 30/9 وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 956 ملیارو 928 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. لەدوای ناردنی بڕی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەكرێت و بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا 120 ملیار دیناری تر وەك داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 8 رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 3,589 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.