بەغداد بڕی 57 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم نارد

بینراوە: (0)

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆكانی سلێمانی رایگەیاند، بەغداد بڕی 57 ملیار دیناری وەك بەشی یەكەمی شایستە داراییەكانی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم نارد و لە سبەینێوە، دەست بە دابەشكردنی دەكەن. ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی پارەكە بە شێوەیەك دابەشكراوە، 25 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی سلێمانی، 20 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆك دەبێت. رونیشیكردەوە، پارەكە بەپێی ژمارەی كۆبۆن و بە نۆرە، بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 2,628 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.