بەریتانییەكان داوا دەكەن وڵاتەكەیان چەك بە ئیسرائیل نەفرۆشێت

بینراوە: (1.4K)

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانێك دژی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل لەڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە ئەنجامدراو بەدەیان كەس كۆبونەوەو بە دروشمی جیاجیا پێشێلكارییەكانی ئیسرائیلیان لە رێككەوتنی ئاگربەستی غەزە سەركۆنە كرد. خۆپیشاندەران بە دروشمەكانیان داوایانكردوە بۆمبارانكردنی غەزە بوەستێنرێت و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیشیان بە بكوژ تاوانباركرد، هەروەها داوای ئازادبونی فەڵەستینیان بەرزكردبوەوە. هەروەها خۆپیشاندەرانی بەریتانیان داوایانكرد كە حكومەتی وڵاتەكەیان چەك بە ئیسرائیل نەفرۆشێت چونكە منداڵ و خێزانەكانی فەڵەستینی پێ كۆمەڵكوژ دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 1,432 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.