بەردی بناغەی یەكەمین كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە كەركوك دانرا

بینراوە: (1.6K)

بۆ یەكەمجار لە مێژوی عیراق و شاری كەركوكدا رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بەردی بناغەی یەكەمین كارگەی ئۆتۆمبێلی دانا، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پارێزگاكە بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژی دروستكردنی ئۆتۆمبێل 65%ی لە كەركوك دروستدەكرێت و 35%ی لە وڵاتانی جیهانەوە دابیندەكرێت، لەوانە ئەمریكاو ئەڵمانیاو توركیا. ئاماژەشكراوە كە كارگەكە ساڵانە زیاتر لە حەوت هەزار ئۆتۆمبێل بە تێچوی 300 ملیار دینار بەرهەم دەهێنێت و هەلی كار بۆ زیاتر لەپێنج هەزار هاووڵاتی كەركوك دابین دەكات، هاوكات پابەند دەبێت بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی ژینگەو سەلامەتی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 2,898 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.