بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر دەستدەگرێت بەسەر ئەو هۆكارانەی سروشت تێكدەدەن و وڵات دەكەنە بە بیابانبون و یەكێكیش لە هۆكارەكانی بەكارهێنانی بیری پایلە كە هۆكاری نەمانی كانیاوەكان و بەبیابانبون و تێكدانی سروشتە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، درێژە بە چالاكی و گەرانی بەردەوام دەدەن بە مەبەستی پاراستنی ژینگە لەكەسانی سەرپێچیكارو لادەر لەیاسا، لەدوای گەڕانێكیش مەفرەزەی بنكەی سنوری ناحیەی سێبیران لەگوندی سەردەشت توانیویانە ئامێرێكی بیرلیدان لە جۆری پایلی بێدەنگ هایدلۆریك لەگەڵ بۆرییەكانی و سەرە ئەڵماس و غەتاسێك دەستبەسەردا بگرن كە بە نایاسایی كاری دەكرد. ئاماژەشیكردوە، رێكاری یاسایی جێبەجێكراون و كەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كران بەمەبەستی لەناوبردنیان .
بیری پایل هۆكاری نەمانی كانیاوەكان و بەبیابانبونە

بینراوە:
(1.3K)











Leave a Reply