بۆ مانگێك سزای تێلیگرام دراو لەعیراق دادەخرێت

بینراوە: (533)

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق سەبارەت بە داخستنی ئەپڵیكەیشنی تێلیگرام و هۆكاری داخستنەكەی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری داخستنی ئەپڵیكەیشنی تێلیگرامیان لە عیراق داوە بەهۆی پابەندنەبونی كۆمپانیاكە بە پێداویستییە یاسایی و رێكخستنە كارپێكراوەكانەوە. روونیشیكردوەتەوە، كۆمپانیای بەڕێوەبەری تێلیگرام رێكاری پێویستی بۆ چارەسەركردنی ناوەڕۆكە نایاساییەكانی سەر پلاتفۆرمەكە نەگرتوەتەبەرو پابەندی یاساكانی عیراق نەبوە، هەر ئەمەش وایكردوە ئەم رێكارەی بەرامبەر بگیرێتەبەرو ماوەی 30 رۆژی پێبدرێت تا دۆخی خۆی رێكدەخاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 4,596 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.