بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانى تورکیا چوار هەفتەى پێویستە

بینراوە: (1.5K)

سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بەسەر ئاسمانی سلێمانی کاریگەری تەواو لە شارەکە دروست دەکات و دەبێتە بوژانەوەی ئابوری .

عەتا ئەنوەر سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کاریگەری لەسەر شارەکە دروست دەکات لە ڕوی گەستیارییەوەو دەشبێتە بوژانەوەی ئابوری ، دەشڵێت، ماوەی سێ هەفتە بۆ چوار هەفتەی پێویستە تابتوانرێت گەشتەکان دەستپێبکرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەرو زیانێکی زۆریان بەرکەتوە بەڵام نەبۆتە هۆی داخستنی

دەربارەی ژمارەی کۆمپانیا و نوسینگە ، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری دەلێت، لە سلێمانی ودەوروبەری 200 کۆمپانیا ونوسینگەو بریکاری گەشتیاری بە پێی ئەو سیستەمانەی هەیە بۆ وڵاتی تورکیا کە کاردەکەن ، نزیکەی 70 کۆمپانیا کاری تەواویان تەنها لەسەر تورکیا بوە

لەبارەی ڤیزاش ئاماژەی بەوەشکردوە ، وڵاتی تورکیا ڤیزای پێویستە لە تەمەن 15 ساڵ تاوەکو 50 ساڵ و لە ئێستادا وەرگرتنی ڤیزا بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر باشترە و ڕەفزبونەوەی ڤیزا کەمترە .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 47 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.