بۆ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنوسان یۆنامی راهێنان بە رۆژنامەنوسان دەكات

بینراوە: (1.5K)

نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاویكردەوە، لەشاری سلێمانی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی بەهاوكاری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، راهێنانێكی لەسەر (برەودان بە ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنوسان و میدیاكاران لە هەرێمی كوردستان ی عیراق) سازكرد. راشیگەیاندوە، لەو راهێنانەدا 26 بەشداربوان بەنوێنەرایەتی دامەزراوە میدیاییەكان و رۆژنامەنوسان و رێكخراوە ناحكومییەكان سودمەند بون لەو راهێنانە، بەشداربوان ئاشناكران بەچوارچێوەی یاسایی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین، ئەمەش بەئامانجی بەرزكردنەوەی توانایان لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە پیشەییەكانیان بەپێی دەستوری عیراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنوسان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 4,187 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.