ڕێدین دارا
لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا، حزبە سیاسییە هەرێمی کوردستان— بەتایبەتى پارتی (ماڵی بارزانی) و یەکێتی (ماڵی تاڵەبانی)—بەردەوام خیانەتیان لەو گەلە کردووە کە دەڵێن نوێنەرایەتی دەکەن، هیوایەتیان خیانەت و دزى و چاوچنۆکی بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، مووچەکانی کارمەندانی حکومەت دواکەوتووە، کەمکراونەتەوە، یان بەتەواوی دزراوە و نەدراوە، لەکاتێکدا هەرێمەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەنها ١٢.٩ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە بەشێوەیەکى گشتى، بە تایبەتی لە داهاتی نەوت. بەڵام فەرمانبەرانى حکومەت، مامۆستایان و کەرتى تەندروستی بەردەوام ئازار دەچێژن لەژێر سیستەمێکدا کە ڕەتی دەکاتەوە دان بە شایستەکانیاندا بنێت ، لەکاتێکدا سامانی سەرکردەکانى هەردوو حیزب تا دێت زیاد دەکات و داهاتەکان بە ڕێگای تاریکەکان و قاچاخ و سەرنانە وەرگرتن زیاتر دەبێـت. لە ساڵی ٢٠٢٥دا، مامۆستایان لە سلێمانی ڕوویان کردە مانگرتن، بایکۆت و مانگرتن لە خواردن، داوای مافی ژیانیان دەکرد لەکاتێکدا حکومەت بە ناچارى مانگرتنەکەى پێ شکاندن . ئەمە نەزانی نییە—ئەمە خنکاندنی ئابووری و تاکى کۆمەڵگا نیە بە ئەنقەستە.
ئەوەى من توشى شۆک دەکات شانازى بەم خیانەتانەشەوە دەکەن وەکو ١٩٦٦، ١٩٩٦، و ٢٠١٧ دیاریکەری ئەخلاقی شکاوی ئەم حزبانەیە و ئەمانە لەوانەیە تەنها ژمارەبێت لەلاى زۆرێکمان بەڵام لە پشتیانەوە چەندین ڕۆڵە و پیر و منداڵ بوونەتە قوربانى یان ماڵ و ژیانیان لآ تێکدراوە و ئاوارە بوون. لە ساڵی ١٩٦٦دا، خیانەتی جەلال تاڵەبانی بەرامبەر شۆڕشی کوردی بەرخۆدانی شکاند و سەرکەوتنێکی بە بەغدا بەخشی کە نەیدەزانى چۆن بەدەستى بهێنێت . لە ساڵی ١٩٩٦دا، پارتی مەسعود بارزانی گاردى کۆمارى سەدامی بانگهێشت کرد بۆ هەولێر، کە بووە هۆی کوشتن و هەڵهاتنى ئەندامان و لایەنگرانى یەکێتی—کە بەیەکێک لە خیانەتە ناشرینەکانى سەدە هەژمار دەکرێت کە بیلکلینتۆن سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد ئەگەر من ئەو خیانەتەم بکردایە پێش ئەوەى جێبەجێى بکەم پاسەوانەکانم دەیانکوشم ئەو چۆن توانیویەتى ئەوە بکات . لە ساڵی ٢٠١٧دا، هەردوو حیزب پارتی و یەکێتی گەلی کوردیان بە بەڵێنی سەربەخۆیی هەڵخەڵەتاند، تەنها بۆ ئەوەی کەرکووک بەبێ بەرگری تەسلیم بکەن، ڕۆحی نەتەوەیەکیان وردوخاش کرد و نەزانی و بآ پلانى سیاسی خۆیان ئەوەندەى تر بۆ میلەت ڕوون کردەوە
لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە، کاتێک گەلی کوردستان بە ئازایانە لە دژی ڕژێمی سەدام هەستا، تا ٢٠١٤، پارتی و یەکێتی هەموو دەرفەتێکیان هەبوو بۆ بنیاتنای هەرێمێکی دادپەروەر، دیموکراسی و یەکگرتوو. لە جیاتی ئەوە، میلەتیان بەجێهێشت—جار لەدوای جار، کوردستانیان دابەش کرد بە ناوچەی حزبی و زۆنى زەرد و سەوز هاتە کایەوە، حکومەتی هاوتەریان دروست کرد، و دەنگی ناڕەزایەتییان بێدەنگ کرد. ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان کە وێڕای دەرخستنى ڕاستی و بەمەبەستى باشترکردنى داهاتووى ئەم میلەتە بەش مەینەتە ڕووبەڕووی مردن بوونەوە: سەردەشت عوسمان، کە ڕەخنەی لە بارزانییەکان گرت، ڕفێنرا و کوژرا؛ کاوە گەرمیانی، کە گەندەڵی یەکێتی ئاشکرا کرد، لەبەردەم ماڵەکەی کوژرا؛ جیهان عومەر و چەندانی تریش کوژران، زیندانی کراون، یان ونبوون تەنها بۆ ئەوەی وێرایان داوای دادپەروەری بکەن.
ئەم حزبانە قوربانی نەوەیەکیان گۆڕی بە میراتی تایبەتی بۆ خێزانەکانیان و پشتیوانەکانیان. قاچاغچێتى بەردەوامی نەوت، بەتاڵانی داهاتەکان، و خنکاندن توندوتیژى لە بەرمبەر خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک بوونە پیشەیان—ئەمانە نیشانەی ڕژێمێکن کە لەسەر خیانەت و توندوتیژی دامەزراوە. پارتی و یەکێتی کۆشکیان لە ئێسکی شەهیدان بنیاد ناوە و سامانیان لە برسێتی مامۆستایان. ئەمە حکومەت نییە—ئەمە حوکمى مافیایە.
وا دیارە نەوەکانى ئەو سەرکردانە هەمان نەفرەتى و خیانەتى باوکیان هەڵگرتووە وەکو دەڵێن گیا لەسەر بنجى خۆى دەڕووێت. مەسرور بارزانی، کە وەک شازادەیەکی ترسنۆک فەرمانڕەوایەتی هەولێر دەکات، بەتەواوی هەمان ڕێگای باوکی دەگرێتەبەر—مەسعود—ئەوەی کە جارێک لە ساڵی ١٩٩٦دا سەدامی بانگهێشت کرد بۆ کوردستان، هەولێری لە خوێنی کوردی نوقم کرد تەنها بۆ چارەسەرکردنی ململانێی حزبی, مەسرورى کوڕى تورکیاى هێناوەتە نزیکى دێگەڵە. لە هەمان کاتدا، لە سلێمانی باڤڵ تاڵەبانی ، شازادەی کۆشکێک کە لەسەر خیانەت بنیاد نراوە، بە شانازییەوە بە شوێن پێى جەلال تاڵەبانی دەڕوات—ئەو پیاوەی کە لە ساڵی ١٩٦٦دا خیانەتی لە شۆڕشی کوردی کرد و دەرفەتی بە بەغدا بەخشی بۆ وردوخاشکردنی بەهەمان شێوە خیانەتى ١٦ ئۆکتۆبەرى کردە میرات بۆ خۆى و پێوە بناسرێت . من دەڵێم هیچ کامێک لەم میراتگرە سیاسیانە کەسانى لێهاتوو نین ، تەنها بەهۆى ناوى باوک ، ترسنۆکی میلەت و حیزبەکانى تر هەڵتۆقیوون. لەکاتێکدا گەل ٦٦ ڕۆژ بەبێ مووچە بەرگە دەگرێت، بارزانی و تاڵەبانییەکان لە ژیانێک خۆشدا دەژین، قاوەی بیانی دەخۆنەوە، و لەسەر “چاکسازی” تویت دەکەن. شەست و شەش ڕۆژ بەبێ مووچە دواکەوتن نییە—بەڵکو دەڵێن خەتاى بەغداد , وەکو ئەوەى ئەمان فەرمانبەرى سەڕاف بن. دەپرسم. ئەم کوڕە زێڕینانە چییان بەدەستهێناوە؟ مەسرور هاوتایە لەگەڵ سیخوڕی، چاوسورکردنەوە و برسێتی ، لەکاتێکدا باڤڵ هاوتایە لەگەڵ بێدەنگی تەواو، مووچە ونبووەکان، و پەلاماراردان توندوتیژى . باوکەکان خیانەتیان لە نەتەوەیەک کرد. کوڕەکان تەنها هونەرەکە تەواو دەکەن.
















Leave a Reply