بڕی تەرخانكراو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی زیادكرا

بینراوە: (1)

بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سێیەمی ئاوی دوكان- سلێمانی زیاد دەكرێت. سایتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی (دوكان-سلێمانی3) بەباشترین شێوەو بەرزترین كوالیتی، سەرۆك حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە زیادكردنی بڕی پرۆژكە بۆ ساڵی 2025. ئاماژەشیكردوە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاردراوە بە زیادكردنی بڕی پڕۆژەی (ئاوی دوكان-سلێمانی3) كە لە 398 ملیۆن و 486 هەزار دینار بۆ بڕی 423 ملیۆن و 890 هەزار دینار بەشێوەی نەختینە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوە بۆ ساڵی 2025 بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بە باشترین شێوەو بەرزترین كوالیتی .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 2,628 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.