بینراوە:
(664)
بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراك لە سلێمانی بریكارەكانی خۆراكی ناو شار و دەرەوەی شار لە رێنمایەك ئاگادار دەكاتەوە. كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراك لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت بریكارەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دەكرێتەوە، كە پێویستە بۆ مەبەستی نوێكردنەوەی ناسنامەی بریكاری (هەوییە) بۆ ساڵی 2026-2027 بڕی 25 هەزار دینار ڕادەستی “بانكی جنووب” بكەن. رونیشیكردەوە، ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ چاپكردنی هەوییەی بریكارەكانە و پێویستە لەگەڵ سەڵەی خۆراكی سێیەمدا ڕادەست بكرێت.














Leave a Reply