باوکێک لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەی، کوڕەکەی خۆی کوشت

بینراوە: (8.3K)

درەنگانی شەوی رابردوو باوکێک لە کاتی ‘پاککردنەوەی چەکەکەی، کوڕەکەی خۆی کوشتووە’.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، موشیر بەشیر، قائیمقامی زاخۆ رایگەیاند: “شەوی رابردوو کەسێک لە زاخۆ کە پیشەی پێشمەرگەیە، خەریکی پاککردنەوەی چەکەکەی بووە، لەوکاتەدا سێ بۆ چوار گولـلە لە چەکەکەی دەرچوون و بەر کوڕەکەی کەوتوون، کوڕەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە دانیشتووی زاخۆن و ‘دەرکەوتووە رووداوەکە بەبێ مەبەست بووە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە باوکی کوڕەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە’.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کوژراوەکە ناوی جەگەر جەرگیسە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 1,056 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.