بافڵ تاڵەبانی: ناچینە ناو حكومەتێكەوە پارە لەدەمی خەڵك دەربهێنێت بۆ گیرفانی خۆی

بینراوە: (1.4K)

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بانگەشەی حزبەكەی بۆ پەرلەمانی عیراق لەشاری رانیە وتی: هەرگیز بەشێك نابن لە حكومەتێك كە وەك پێویست خزمەتی كوردستان نەكات و بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان خەبات نەكات، هەرگیز ناشچنە ناو حكومەتێكەوە كە پارە لە دەمی هاوڵاتی دەربهێنێت بۆ گیرفانی خۆی و بەوەش رازی نابن كە پارە لە دەمی هاوڵاتی دەردەهێنێت، میلیشیا دروستدەكات بۆ گەندەڵ و ترسنۆك و رێوییەكی كلك بڕاو. سەرۆكی یەكێتی راشیگەیاندوە، بەغدا چۆڵناكەن تاكو كوردستان نەكەن ئەو بەهەشتەی كە شایستەی خەڵكەكەیەتی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 2,376 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.