بافڵ تاڵەبانى: بەڵگەى زۆر لەسەر کاک لاهور هەیە

بینراوە: (1.6K)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بەدەستگیرکردنى لاهور شێخ جەنگى وتى: ئەو خۆى وتى من ملیشیام هەیە، ئەو بەڵگانەى هەبوون لەسەرى وەک چەک و درۆن و هارد بەڵگەى زۆرن لەسەرى.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەتدا لە دیداری مێری، تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆی حزبەکەی و رایگەیاند، یەکێتی یەکگرتووە و لە پێگەیەکی بەهێزدایە.

سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی پێشووی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: “بەڵگەی زۆر لەسەر کاک لاهور هەیە،” ئەمەش ئاماژەیەکی روون بوو بۆ ئەو رووداوانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لەناو سەرکردایەتیی یەکێتیدا.

تاڵەبانی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و گوتی: “هەر کاتێک لەگەڵ پارتی پێکەوە کارمان کردبێت، سەرکەوتوو بووین. ئێمە لە حکومەت هاوبەشیمان دەوێت و پێویستە هاوبەشی راستەقینەی یەکدی بین.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ دەنگە جیاوازەکان و گوتی: “هەموو چالاکوانە سیاسییەکان لە سلێمانی هەست بە پارێزراوی دەکەن.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,035 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.