بازرگانیی هەرێم: پارەی مانگانەی خۆراك گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە

بینراوە: (1.6K)

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، هەر بریكارێك پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت ڕێككاری پێویستی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر. نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، زیادكردنی پارەی مانگانەی خۆراك لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار تەنیا پێشنیازە و لە ئەنجوومەنی باڵای ئابوورییە، دەبێت ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند بكرێت و بڕیاری پێدەربچێت دواتر جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بەوەشدا، هەموو لایەكیان ئاگاداركردووەتەوە پارەی مانگانەی خۆراك هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، تا نەبێتە بڕیار هیچ كەس پارەی زیاتر بە بریكاران نەدات. باسی لەوەشكرد: ئەو هاووڵاتییانەی هەزار دیناریان لێوەرگیراوە با سەردانی بەڕێوەبەرایتییەكانیان لە شار و شارۆچكەكان بكەن و ناو و ژمارەی ئەو بریكارەمان پێبدەن كە پارەی زیاتریان وەرگرتووە، ڕێككاری پێویست لەبەرامبەر ئەو بریكارانە دەگرینە بەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,975 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.