مه سعود بارزانی، سه رۆكی پارتی رایگه یاند، مووچه ی خه ڵكی كوردستان وه ك كارتێك له لایه ن به غداوه به چاوساغی خه ڵێكی ناوخۆیی به كارهێنا بۆ ئه وه ی هه رێمی كوردستان له ناوببه ن، ئه مه ش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە. مه سعود بارزانی، سه رۆكی پارتی، ئه مڕۆ پێنجشه ممه ، لەگەڵ ئافره تان و دایكانی شه هیدی پارتی له پارێزگای دهۆك كۆبوه وه . سه رۆكی پارتی وتی، جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین، تەنیا بۆ دایكی شەهیدانی خانەوادەی شەهیدان دە جار خۆمان دەچەمێنین. بارزانی وتیشی: ئەمڕۆ ئێمە لە سەدەی بیست و یەکین، ڕەنگە هێشتا وەك پێویست مافی ئافرەتان دەستبەر نەکرابێت بەڵام ئافرەت خۆشی خەباتی بێوچان بکات و دڵنیابن بە هەمو شێوەیەك لە پشت ئێوە دەبم.” مه سعود بارزانی ئاماژەی بە “مەترسی پیلانەکانی ئێستا بۆ سەر هەرێمی کوردستان” کردو ڕایگەیاند”پیلانی ئێستاو دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی ڕابردو، ئێستا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆدارێژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی ئێمە توشی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە توشی بێ ئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت.” وتیشی”ئەرکی گەورە لەسەر شانی ئێوەیە هەر ئافرەتێك منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تێبگەیەنێت کە چ پیلانێكی مترسیدار لەسەر ئێمە هەیە، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت.” هاوکات سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە “بڕینی موچەی خەڵكی کوردستان” کرد و ڕایگەیاند”موچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناوببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئەمەش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.”
بارزانی: مووچه به چاوساغی خهڵێكی ناوخۆیی بهكارهێنا بۆ ئهوهی ههرێم لهناوببهن

بینراوە:
(191)











Leave a Reply