بارزانی لەساڵیادی ریفراندۆمدا: ئەوەی ئەمڕۆ بچێنرێت سبەینێ دەدورێتەوە

بینراوە: (1.3K)

بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ بچێنرێت بەیانی دەدورێتەوە. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان ێكی بەزمانی عەرەبی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، نیشتمان نەخشەیەك نیە لەسەر كاغەز بێت، بەڵكو خوێنەو بە دەمارەكاندا دەگەڕێ. بارزانی وتوشیەتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێت، سبەینێ دەدورێتەوە. جێی ئاماژەیە ساڵی 2017 بەشێكی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیاندا، بەوهۆیەشەوە حەیدەر عەبادی كە ئەوكات سەرۆك وەزیرانی عیراق بو چەندین رێوشوێنی دژ بەهەرێمی كوردستان گرتەبەر لەوانە داخستنی فڕۆكەخانەكان و دەركردنی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ چەند سەركردەیەك بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ جیابونەوەی لەعیراق، پاشان هێرشكرایە سەر شاری كەركوك و هێزەكانی پێشمەرگە لەو شارە كشانەوەو شارەكە بەتەواوی كەوتە دەست هێزەكانی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی عیراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,643 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.