مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بە درێژایی مێژو گەلی كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبوەو هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بوە، ئەگەر شەڕیشی بەسەردا سەپێنرا بێت ئەوە بەرگریی لە خۆی و مافەكانی كردوە، ئەوە بنەمایەكی نەگۆڕەو لە بڕوایەكی پتەو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت. راشیگەیاندوە، جێی داخێكی زۆرە ئێستا شەڕو گرژییەكی زۆر لە ناوچەكەماندا هەیە ئێستاو پێشتریش هەردەم هیوامان ئەوە بوە كە هەرچی گرفت و كێشە هەیە لە ڕێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بكرێت، چونكە هەمیشە شەڕ مایەی كاولكاری و ماڵوێرانییە. بارزانی ئاماژەشیكردوە، جێگی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گروپ و لایەن لەژێر ناوی موقاوەمەو بە بیانو و دروشمی بێ بنەما رێگە بە خۆیان دەدەن پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان و بنكەو بارەگاكانی پێشمەرگە دەدەن، ئەمە شەڕفرۆشتن و دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر مافی هاوڵاتیان و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لێرەدا دەبێ هەموو لایەك باش بزانن كە دانبەخۆداگرتنیش سنوری هەیە، پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لەهیچ لایەنێك قبوڵ نەكردوە، ناكرێ و نابێ ئەو شەڕفرۆشتنەو تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان لەلایەن ئەو گروپانەوە بەردەوام بێت، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن كە بە جدی بێنە سەر هێڵ و سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە. مەسعود بارزانی راشیگەیاندوە، خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەنەوە كە بە هەمو توانایەك بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی كوردستان لە شەڕو نەهامەتی دور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت و سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستان دەبێت.
بارزانی: دانبەخۆداگرتن سنوری هەیەو نابێت ئەو شەڕفرۆشتنەی سەر هەرێم بەردەوام بێت

بینراوە:
(1.6K)











Leave a Reply