بینراوە:
(869)
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی بانگەشەی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی شاری دهۆك كۆبوەوەو بەپێی راگەیەنراوێك بارزانی باسی زوڵم و زۆرداریی كردوەو رایگەیاندوە كە لەكوردستان فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبوردەیی جێگەی شانازییەو لەهەمو جیهان باس دەكرێت. لەبەشێكی تردا سەرۆكی پارتی وتویەتی: لەدوای 2003 پێیانوابوە ئەگەر دەستوری عیراق جێبەجێ بكرێت لە زۆربەی كێشەكان رزگار دەبن، بەڵام نەكرا. ئێستاش دوای هەڵبژاردن ئومێدیان هەیە لەگەڵ هەندێك لایەنی دڵسۆز رێككەوتن بكەن و عیراق لە میحنەت رزگار بكەن.















Leave a Reply