باخچەلی: سەرخستنی ئاشتی لە توركیا ئاسایشی بازرگانی دەپارێزێت

بینراوە: (484)

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی مەهەپە لەنوێترین یدا رایگەیاند، سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی پڕۆژە ستراتیجیەكانی وەك رێگەی گەشەپێدان و رێڕەوی توران بۆ گواستنەوەی وزەی وڵاتانی ئاسیا بە توركیادا بۆ بازاڕەكانی جیهان بپارێزرێت و پێگەی توركیا بەهێزتر بكات. وتیشی: پەكەكە بەبێئەوەی داوای دەوڵەتی سەربەخۆ، فیدڕاڵی و خۆڕێبەری و هیچ مافێكی كلتوری بكات بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی داوە، ئەمەش ئێجگار گرنگە بۆ پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی تورك و رێگەگەترن لە تەشەنەسەندنی مەزهەبگەرایی و نەتەوەپەرستی. باخچەلی ئاماژە بەوەشكردوە، ئاشتی لە توركیا دەبێتە هۆی بەهێزبونی دەسەڵاتی ناوەندی لەسوریا، عیراق و لوبنان و وڵاتانی دیكەی ناوچەكەو یەكڕیزی نیشتمانی و یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتانە دەپارێزێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 2,236 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.