بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، جارێكی دیكە تۆماركردنی ناو دەكرێتەوە و ئەوانەشی تازە خێزانیان پێكهێناوە، دەتوانن ببنە خاوەن فۆرمی خۆیان، بەڵام هەموو گۆڕانكارییەكان لەبەرامبەر پارەدا دەبێ. نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان رلیگەیاندوە، رێكارەكان لە كۆتاییدان و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەوانەی خێزانیان پێكهێناوە لە رێگەی مۆبایلەكەی خۆیانەوە دەتوانن ببنە خاوەن فۆرمی خۆراك. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر خێزانێكی نوێ لەكاتی دەرهێنانی فۆرمی خۆراكدا پێویستی بە هەبوونی فۆرمی خۆراكی خێزانی باوكی ژنەكە و باوكی پیاوەكە دەبێت. لەبارەی گواستنەوەی فۆرمی خۆراك و زیادكردنی ناوی منداڵ، نەوزاد شێخ كامیل وتی: لەگەڵ كارابوونی ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنی، زیادكردنی منداڵ و گواستنەوەی فۆرمیش بە ئۆنلاین دەستپێدەكات. بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، لەمەودوا بۆ زیادكردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم، دروستكردنی فۆرمی نوێ یان هەر گۆڕانێك لە فۆرمی خۆراك بە پارە دەبێ بە ڤیزە كارت و بۆ یەك كەس لەنێوان پێنج بۆ شەش هەزار دینار دەبێ.
ئەوانەی تازە خێزانیان پێكهێناوە لەگەڵ كارابوونی ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەتوانن ببنە خاوەن فۆرمی خۆراك

بینراوە:
(807)











Leave a Reply