بەپێی زانیارییەکانی ‘زەمەن’ سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە سێ ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
ئەمرۆ یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان ‘زەمەن’ی ڕاگەیاند: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و مووچە بە هەمان شێوازی لیستی مانگی تەمموز دەبێت و لە سێ ڕۆژدا کۆتایی بە پڕۆسەی دابەشکردنی موچە دێت و سەرجەم مووچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
بەپێی لیستی موچەی مانگی 7دابەشکردنی موچە بەم جۆرە دەبێت:
دووشەممە؛ خانەنشینی شارستانیی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوریی، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ موچە وەردەگرن.
سێشەممە؛ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستیی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەش چوارشەممەیە، هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم، دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن.












Leave a Reply