ئەمریکا: بەشداربووین لەرێککەوتنى هەناردەى نەوت

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: بەشداریکردووە لە رێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، کە بووەتە هۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی، کاتژمێر 6:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی نەوتی پێشابوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستی پێکردەوە و ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستان لەو بەندەرە بەبازاڕ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا جەختی لەسەر ئەوەشكردووە: لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پابەندبونی خۆیان بە سەرجەم هاوبەشەکانی لە وڵاتەکە دووپاتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی راگەیاندووە: ئەمریکا پابەندە بە سەرجەم هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری عێراق، کە کاردەکەن بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی راستەقینەی خاوەن سەروەری و سەقامگیرو ئاوەدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەغدادو پشتگیری لە لایەنە عێراقییە چالاكەکان دەکەین کە هاوبەشمانن لە ئەولەویەت و مەترسییەكانمان.

هاوکات مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتن بوو بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت. ئاماژەی بەوەشدا رێککەوتنی سێقۆڵییان واژۆکردووە و لە ماوەی 30 رۆژدا کۆبوونەوەیەک بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان رێکدەخەن.

گوتەبێژی ئەپیکور ئاماژەی بەوەدا، “پێشتر بەرمیلێک نەوت بە 30 دۆلار لەناوخۆدا دەفرۆشرا،” بەڵام ئێستا بە نرخی جیهانی دەفرۆشرێت.

لە ئاداری ساڵى 2023وە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا، کە ئەوکات لەگەڵ نەوتى کەرکووکدا بڕەکەى رۆژانە دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل.

بەڵام دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنەوە و رێککەوتنی سێقۆڵیش لەگەڵ کۆمپانیاکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەناردە دەستیپێکردەوە.

لە قۆناخی یەکەمدا 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 161 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.