ئەمریكا بەنیازە قۆناغی دوەمی رێككەوتنی غەزە جێبەجێ بكات

بینراوە: (1.0K)

هەریەك لە ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەر نێردەكانی سەرۆكی ئەمریكا رێگاكانی پاراستنی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزەو چۆنێتی جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ فەرماندە سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل تاوتوێكرد. رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیل بڵاویكردەوە ویتكۆف و كۆشنەر لەكۆبونەوەكەدا باسیان لەچەسپاندنی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزەو میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی پلانی ترەمپ كردوە كە جێگیركردنی هێزێكی نێودەوڵەتی و داماڵینی چەكە لە گروپە فەڵەستینییەكان لەكەرتی غەزە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 4,020 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.