بینراوە:
(1.2K)
بریارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە و تاوتوێی پرسی موچە نەدراوەكانی ئەمساڵ دەكات. بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجامدەدات. هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتو گۆ لەبارەی دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێم دەكات كە لەماوەی پێشوودا ئەنجامدراوە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجامدراوە. ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجكردنی مووچە نەدراوەكانی ساڵی 2025 دەكرێت.












Leave a Reply