ئەردۆغان: هیوادارین هەسەدە بچنە ناو سوپای سوریاوە

بینراوە: (1.3K)

سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، هیوادارن لە زوترن کاتدا هیزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا یەکبگرنەوە و پاڵپشتی لە سوریایەکی یەکگرتوو بکەن، جەختیشی کردەوە، ئەوانەی هەوڵدەدەن ململانێکان لە سوریادا هەڵگیرسێننەوە، هیوای خێر بۆ کورد و دروز و عەلەوییەکان ناخوازن.

ئەمڕۆ سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەردەوام هۆشداری دەدەینە هەسەدە، بە رێی هەڵيدە نەڕۆن و داواشیان لێدەکەن پشتیوانی لە یەکگرتویی خاکی سوریا بکەن بە چونە ناو سوپای سورایوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی هەوڵدەدەن ململانێکان لە سوریادا هەڵگیرسێننەوە و تۆخی بکەنەوە لەنێوان پێکهاتەکاندا، هیوای خێر بۆ کورد و دروز و عەلەوییەکان ناخوازن. جەختیشێکردەوە ئەوانەی روو لە ئەنقەرە و دیمەشق بکەن، سەردەکەون و ئەوانەشێ بەدوای پارێزەری تردا بگەڕێن دەدۆڕێن و نوقم دەبەن.

باسی لە پەیوەندی وڵاتەکەی و دیمەشقیش کردوە و دەڵێت؛ بەردەوامن لە پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر هەموو ئاستەکان و لە هەموو بوارەکاندا. جەختیش لە بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاریەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی سوریا و ناوچەکە کردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەسەدە و سوپای سوریا زۆر نزیکن لە رێککەوتن بۆ تێکەڵاوکردنی هێزەکانیان و دوێنێش بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی ئیدارەی خۆسەری لە دیمەشق بون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 1,857 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.