ئەردۆغان: توركیای بێ تیرۆر دەرگا بە ڕووی سەردەمێكی نوێ دەكاتەوە

بینراوە: (864)

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: هەموومان بە یەكەوە سەدەی 21 بۆ سەدەی نوێی توركیا دەگۆڕین. ڕەجەب تیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی كابینەی حكوومەتەكەی كە پرۆسەی ئاشتی تەورێكی كۆبوونەوەكەی بووە، لە وتارێكدا رایگەیاند، لە هەوڵداین لە ڕێگەی قۆناغی توركیای بێ تیرۆر، یەكێك لە گەورەترین بەربەستەكانی بەردەم گەشەپێدانی ئابووری، ئاشتی و برایەتی لەناو ببەین. هاوكات ئاماژەی بەوەدا، توركیای بێ تیرۆر ئەو ڕێرەوە برایەتییەی كە لە ناوچەكە دادەمەزرێت، پلانە قێزەونەكان لادەدات، یارییە تێكدەرانەكان تێك دەدات و دەرگا بە ڕووی سەردەمێكی نوێ دەكاتەوە. سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی كورد و عەرەبەوە، ڕایگەیاند: هەزاران ساڵە دڵمان لەگەڵ خوشك و برایانی كورد و عەرەب لە ناوچەكە لێ دەدات، لە داهاتووشدا هەر وا دەبێت، بێ گومان توركیا هەر بە ئامانجەكانی خۆی دەگات. جەختی لەوەش كردەوە، 86 ملیۆن هاووڵاتی شان بە شان لەگەڵ یەكدی هاوكار دەبن و سەدەی 21ـی توركیا بۆ سەدەی نوێی ئەو وڵاتە دەگۆڕین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 3,181 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.