بینراوە:
(120)
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتی: تا ئەو كاتەی ئیسرائیل رانەگیرێت ئەو ئیرادەیەی كە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین خراوەتە گەڕ كەموكوڕی تێدا دەبێت.
ئەردۆغان لەمیانی وتارێكدا لە كۆڕبەندی بسفۆر رایگەیاند، ئاشتی و ئاسایشی جیهانی شوێنی خۆیان لەگەڵ گۆماوی بێ كۆتایی جەنگ و ناسەقامگیری گۆڕیوە، ئەو سیستمەی كە سەركەوتوانی جەنگی جیهانی دوهەم دایانمەزراند ئێستا كارایی و متمانەیی خۆی لەدەستداوە. ئەردۆغان وتیشی: لە غەزە برسێتی وەك چەكێكی كۆمەڵكوژ بەكار دەهێنرێت، سەرۆكی تۆڕی كۆمەڵكوژی ئیسرائیل نەیتوانی لە نەتەوە یەكگرتوەكان كەسێك بدۆزێتەوە كە گوێ بۆ هەڕەشەكانی رابگرێت و قسەی بۆ كورسییە بەتاڵەكان كرد ئەوانەی كە پرسی غەزە لە چوارچێوەی حەماسدا كورتدەكەنەوە بەرە بەرە لە راستیی بابەتەكە تێدەگەن.
Leave a Reply