سەرۆكی كاتی سووریا هۆشداری دا لە خراپی دەرەنجامەكانی ڕێكنەكەوتنیان لەگەڵ تەلئەبیب و بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند، ئێمە لە ئیسرائیل دەترسین. ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا لە میانی وتەیەكیدا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمە نین كە كێشە بۆ ئیسرائیل دروست دەكەین، بەڵكو ئێمە لە ئیسرائیل دەترسین نەك بە پێچەوانەوە. ئاماژەی بەوەشدا، مەترسییەكی زۆر هەیە و پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئیسرائیل دانوستانەكان دوادەخات و بەردەوامە لە پێشێلكردنی سنووری ئاسمانی و زەمینیمان. ئەحمەد شەرع ڕەتیشیكردەوە باس لە پرسی دابەشكردنی سووریا بكات و ڕایگەیاند، هەر جۆرە گفتوگۆكردنێك سەبارەت بە دابەشكردنی سووریا زیان بە عێراق و توركیا دەگەیەنێت. ئەمە لە كاتێكدایە، ئیسرائیل بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی دەستی بەسەر بەشێكی خاكی سووریادا گرتووە و چەندینجاریش بۆ بەرگریكردن لە دروزەكان هێرشی كردووەتە سەر میلیشیاكانی سەر بە دیمەشق.
ئەحمەد شەرع: دابەشكردنی سووریا زیان بە عێراق و توركیا دەگەیەنێت

بینراوە:
(983)












Leave a Reply