ئیلهام ئەحمەد: تەنیا لە خانەوادەكەی من حەوت گیانی لەدەستداوە لە هێرشەكەی شێخ مەقسودا

بینراوە: (1.3K)

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەكە زۆر سەخت و مەترسیدارە، تائێستا هەموو بەڵێنانەی شام بە كۆمەڵگەی نێودەڵەتی و ئەو شاندانەی داوە سەردان دەكەن، تەنها لە چوارچێوەی بەڵێندا ماوەتەوە، ئەوەی دەیكەن پێچەوانەی بەڵێنەكانیانەو كۆمەڵگەی خۆیان قڕ دەكەن.

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێكدا دەڵێت: تەنها لە خێزانەكەی من لە شێخ مەقسود (7) كەس گیانی لە دەستداوە، كە لەناو پاسێكدا بوون و درۆنێك لێیداون و گیانیان لەدەستداوە، ماڵی خەڵكی تاڵان دەكەن، جیهان بێدەنگە لە ئاستی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە ژنە شەڕڤانەكان دەكرێت كە جیهان قەرزاری ئەوانە.

ئاماژە بەوەشدەكات: جیهان تائێستا هەڵوێستێكی روونی بەرامبەر ئەو داعشانەو بەرامبەر ئەو تاوانانەى ئەنجامدەدرێن، ئەگەر ئەمڕۆ هەڵوێستێكی توندیان بەرامبەر نەگیرێتەبەر ئەو شەڕ بۆ دەرەوە پەلدەكێشێت، جارێكی بیری توندڕەوی پەلدەكێشێتەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 3,405 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.