ئیسماعیل بەقایی: تا ئێستا هیچ دانووستانێك لەگەڵ ئەمریكا دەستی پێنەكردووە

بینراوە: (14)

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەهۆی پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەلایەن ئەمریكاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێك دەستی پێنەكردووە. ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئەمریكاوە دانووستان وەستاوە و سیاسەتی گوشارەكانی ئەمریكاش كاریگەریی لەسەریان نابێت. باسی لەوەشكرد، بەهۆی پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەلایەن ئەمریكاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێك لە نێوانیاندا دەستی پێنەكردووە و ئەو وادەیەی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتندا دیاری كرابوو، بۆ دانووستان بوو سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان و پرسی ئەتۆمی. بەقایی رونیشیكرەوە، وڵاتەكەی ڕێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەگرێت، بەڵام ئەمریكا پێداگری لەسەر بەكارهێنانی ئەو ڕێگایانە دەكات كە لە ڕابردوودا سەلمێنراوە كاریگەرییان نییە، بەتایبەت سیاسەتی زۆرترین فشار و سەپاندنی سزاكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 304 Today: 1,585 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.