ئیدارەی وزەی ئەمریكا: عیراق سێیەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە

بینراوە: (1.6K)

ئیدارەی وزەی ئەمریكا ئاماری هەفتانەی هاوردەكردنی نەوتی خاوی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردوە، تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی ئەمریكا لە 10 وڵاتی سەرەكی جیهانەوە گەیشتوەتە شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكداو عیراقیش سێیەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە بۆ ئەمریكا. ئاماژە بەوەشكراوە، وڵاتی كەنەدا لە پلەی یەكەم و لەپلەی دوەمدایە، عیراقیش لە ریزبەندی سێیەمدایەو دوای ئەویش مەكسیك هاتوە. ئەمریكا وەك گەورەترین بەكارهێنەری نەوت لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت و رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە سوتەمەنییە جیاوازەكان هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 266 Today: 1,446 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.