ئۆجەلان پێش ڕێککەوتنەکەى هەسەدەو دیمەشق پەیامى بۆ کێ ناردووە؟

بینراوە: (1.4K)

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامی ئاڕاستەی هێزەکانی هەسەدەو کارەکتەرە سیاسییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان و هەروەها دەم پارتى کردووە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دوای دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانى حەلەب، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت و هێرشەکان بەردەوام بن، ڕەنگە شەڕێکى گەورەو خوێناوی سەرهەڵبدات. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسەیە بەردەوامبێت مەترسی ئەوەى هەیە بگۆڕێت بۆ شەڕی کورد-تورک-عەرەب.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کردوە کە ئەم دۆخە تەنیا بە دانوستان و وتووێژ دەتوانرێت ڕابگیرێت. هەروەها باس لەوەش کرا کە ئەو پەیامێکی ناردووە کە ئەگەر ئیدارەی دیمەشق ڕوو لە دیموکراسی بکات و بە ئاشکرا بوونی کورد قبوڵ بکات و دان بە مافی نوێنەرایەتی سیاسی کورددا بنێت، ئەوا هەسەدە دەتوانێت بچێتە ناو “پرۆسەی دانوستانی دیموکراسی”.

جگە لەو پەیامە عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامی بۆ سەکردەى هێزە سیاسییە کوردییەکان بەتایبەتى (پارتى دیموکراتى کوردستان و کەجەکە)) ناردووە. لە پەیامەکاندا هۆشداریی داوە لەوەی کە مەترسییەکە زۆرە، هەر بۆیە داوای لێکردن لەسەر بنەمای یەکڕیزیی دیموکراتیک کۆنترۆڵی ڕۆژاڤا بکەن.

ئاژانسى میزۆپۆتامیا

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 438 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.