ئایا یەكگرتوو و نەوەی نوێ رێككەوتنیان كردووە؟

بینراوە: (1.4K)

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ نەوەی نوێ و هیچ لایەنێکی سیاسی دیکە هەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەباح بابیری، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند: “بۆ هەڵبژاردن رێککەوتنیان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە و لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە.

وتیشی: لە پارێزگای کەرکووک یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لیست و بەربژێری نییە، بەڵام کادیرێکی حیزبەکە لەناو لیستی جووڵانەوەی نەوەی نوێ خۆی بەربژێر کردووە و هیچ رێککەوتنێمان لەگەڵ نەوەی نوێ نییە”.

بە گوتەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تاوەکو ئێستا حیزبەکەی دوو سکاڵای لەسەر دڕاندنی پۆستەر و فلێسەکانی لە دهۆک تۆمار کردووە و ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی سکاڵای دیکەش دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بڕیارە رۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە ٣٢٩ کورسی پێکدێت، کە ٣٢٠ـیان گشتین و ٩ کورسییان کۆتان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 4,126 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.