وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، قۆناغی یەكەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك ڕاگیرا و ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەم دەكرێت. نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند،ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك دەكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستپێدەكات، قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە زیادكردن و كەمكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە تا ئێستا نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بكەن، یان ئەو منداڵانەی لەدایكبوون و تۆمار نەكراون. هەروەها، ئەو كەسانەشی لە گەڕەكێكەوە بۆ گەڕەكێكی دیكە یان لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە گوازراونەتەوە، و ئەو هاوسەرانەی فۆڕمی جیایان نییە، دەتوانن لەم قۆناغەدا كارەكانیان ئەنجام بدەن. ڕوونیشی كردەوە، جێبەجێكردنی قۆناغی دووەم پێویستی بە كۆمەڵێك میكانیزم، ئامێر و كۆمپیوتەر هەیە، بۆیە داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو ئامێرانەیان بۆ دابین بكات. سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گوتی: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆم كرد. ئەوان ئامادەییان تێدایە و ڕایانگەیاندووە كە هەرێمی كوردستان پێش شارەكانی دیكەی عێراق دەخەن، بە مەرجێك ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت، بۆیان دابین بكەن، تاكوو دەست بە قۆناغی دووەم لە كوردستان بكەن.
ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك دەكرێت

بینراوە:
(1.4K)










Leave a Reply