ئاسۆ مامەند بۆ مەسرور بارزانی: دەڵێن بە خوێن کەرکوک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک کە کوردە

بینراوە: (3)

ئاسۆ مامەند، وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و دەڵێت: “نازانم گەڕانەوە بۆ کەرکوک چۆن چۆنییە، ئێستا کەرکوک ئازادە و پارێزگارەکەی کوردە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاسۆ مامەند، ئه ندامی مه كته بی سیاسی و سه رپه رشتیاری ڕ ێكخستنه كانی كه ركوك و سه ڵاحه دینی یه كێتی نیشتیمانی كوردستان لەرێگەی میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، “کە دەڵێن بە خوێن کەرکوک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک، چونکە ئێستا لە کەرکوک داگیرکاری نەماوە”.

دەشڵێت: “دەبوو پارتی لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێنەهێشتایە، یەکێتی خۆراگربوو، بەڵێنی دا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنێ و کردی، ئێستا کەرکوک ئازادە، نازانم لەکوێ ئازادی دەکەن”.

ئاسۆ مامەند باسی لەوەشکرد، “پارتی لە کەرکوک هەندێک بارەگایان کردەوە لەسەر دەستی ئەم پارێزگارەی ئێستا کە کوردە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە کەرکوک رایگەیاند، “ئامادەین خوێن و رۆحمان لەسەر کەرکوک دابنێین و بیگەڕێنینەوە سەر کوردستان”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 279 Today: 1,470 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.