ئازاد جندیانی: چارەنوسی پارتی ھەر بردنەوەیەو دەبێت پارتی سەرکەوێت

بینراوە: (1.4K)

ئازاد جندیانی، دەڵێت: لە رۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لە لیستی پارتی دەکرێت، خەڵکی تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکو وەک قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.

ئازاد جندیانی، ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە: ئەوەی من بینیومە، خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە لیستی پارتی دەکەن و بەدیدی من ئەو ھەڵبژاردنە بەدەر لەوەی پڕۆسەیەکی دەستوری و دیموکراتییە، ھەڵبژاردنی ئەمجارە پڕە لە دەرفەت و پڕیشە لە پیلانگێڕی وەک شەڕێکی گەورەش وایە.

دواشیكردووە، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەو شەڕەو چارەنوسی پارتییش ھەر بردنەوەیە و دەبێت پارتی سەرکەوێت، چونکە پێموایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو وەک ئەوە وایە بچیت بۆ جەنگێک و جەنگیش ئامادەکاری و کەرەستەی خۆی پێویستە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 2,382 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.