کۆتایی ..

بینراوە: (6.0K)


هونەر تۆفیق

دەبابەکان بەڕاستەجادەکەی ناوشاردا سەردەکەوتن بۆ بنارچیاکە . لەکۆڵانەکانەوە گەورەوبچوک وەک ئەوەی سەیری جەنازەیەک بکەن ، ماتەم سەیری پێکەنینی سەربازەکانی سەر دەبابەکانیان دەکرد ، دووپەنجەیان بەهێمای پیتی V بەرزدەکردەوە . یەکەمجارمبوو ئەو ئەو هێمایە ببینیم ، لەوەی تەنیشتم پرسی کە لەمن زۆر بەتەمەنتربوو : ئەو سەربازانە بۆچی وادەکەن لە دەستیان ؟ دایە پرمەی گریان و گوتی ئەوە مانای ئەوەیە سەرکەوتن !

من حەوت ساڵان بووم ، بەهاری پێشووترم لەبیرە فڕۆکەکان بە بۆمبی ناپاڵم بۆردمانیان کرد . بەڵام دوای ئەو بۆردمانە کە هێز و پێشمەرگەکانی عەبدولوەهاب ئەتروشی و جەمال نامیق و ئەحمەد ڕەشیدی سەرپەل و حەمەشەمێرانی و ئەوانی ترم دەدەی ، پێموابوو بەسەدجار بۆردمانکردنەوەی تر ، ئەو هێزانە ناڕوخێن .. کەچی هێندەی نەبرد ئەوان سەرکەوتن و ئێمە دۆڕاین و شیوەن و گریانی ماتەمی ئەو خەڵکەم بینی ، منیش دەگریام ..

نیو سەدە ، دوای ئەو رۆژە ، لەبەردەم هەمان بینینەوەی هێمای V و بیستنی سەرکەوتنداین ، بەڵام ئەمجارەیان گریانم نایەت ، نەک لەبەر ئەوەی تەمەن نامگریەنێت ، بەڵکە ئەزموونی ئەم سی و چوارساڵەی حوکمڕانی کوردی هەستکردن بە دۆڕاندنی تێدا نەهێشتووم ، وەک چۆن چێژ لە سەرکەوتنی ئەوان نابینم ، ئازاریش بۆ دۆڕاندنی ئەمان ناکێشم ..

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 316 Today: 1,583 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.