پزیشکێکی خانمان لە چەمچەماڵ: خواست لەسەر نەشتەرگەریی منداڵبوون زیاد بووە

بینراوە: (8.6K)

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە چەمچەماڵ ئاشكرای دەکات، ژمارەی نەشتەرگەرییەکانی منداڵبوون لەو سنوورە زیاد بووە، هۆکارە سەرەکییەکەش ئەوەیە کە پێشووتر منداڵی یەکەم و دووەمی خانمەکان بە نەشتەرگەری بوون و هی سێیەمیان دەبێت 100٪ بە نەشتەرگەری لەدایکببێت.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی چەمچەماڵ، مانگی رابردوو 140 منداڵ بە سرووشتی لەدایکبوون لەبەرامبەردا 145 نەشتەرگەریی خانمان و منداڵبوون کراون. ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشخانەی شەهید هۆشەنگ ئازاد بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری خانمان منداڵی یەکەم و دووەمیان لە نەخۆشخانەی تایبەتی بووە و ئێستا دێنە حکومییەکان بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی منداڵی سێیەمیان بە خۆڕایی بۆ بکرێت.

ئەو پزیشکە ئەوەشی باسکرد، خانمان لە بازیان، کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری چەمچەماڵەوە دێن بۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون.

ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن، ناکامن واتا پێش ماوەی لەدایکبوونیان دەردەهێندرێن، کە زۆرجار بە خواستی دایک و باوکەکە خۆیان رێکەوتێک هەڵدەبژێرن بۆ لەدایکبوونی منداڵەکەیان. بەڵام ئەو منداڵەی پێش 9 مانگەکە لەدایک ببێت، بە منداڵی ناکام هەژمار دەکرێت.

بەپێی ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان، لێکەوتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە ئەمانە؛

ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
هەوکردن
هەناسەتەنگی
تووشبوون بە جەڵتە
ئیفلیجیی مێشک
نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
ناڕێکیی گەشە
لاوازیی بەرگریی جەستە
تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 1,124 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.