لە ڕۆژی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا، ڕێکخراوی داکۆک خۆپیشاندانێکی مەزنی ئاشتیخوازانە لە پایتەختی بەریتانیا ڕێکخست. ئەم خۆپیشاندانە لە بەرامبەر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمەوە دەستی پێکرد و بەشداربووان بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد: “دادگاکان پێویستە سەربەخۆ بن و لە دەسەڵاتی حیزبی بەدووربن”.
وێنەى چالاکیەکە











چالاکوانان بەردەوام بوون لە ڕێپێوان تا گەیشتنە باڵوێزخانەی عێراق. ئامانجی سەرەکی داواکردنى سەربەخۆبوونى دادگاکان بوو لەهەمانکاتیشدا، ناڕەزایەتی دەرببڕین لە سزادانى دووبارەی شێروان شێروانی و داواکاری ئازادکردنى تەواوی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی دەستگیرکراو. داکۆک لەسەر ئەوە پێداگری دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەری نابێت ببێتە ئامرازێک لە دەستی لایەنە سیاسییەکان، چونکە ئەمە تەنها زیان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەگەیەنێت.
ڕووماڵى چالاکیەکە لەلایەن پێگەى میدیاى بنکۆڵ
لێدوانى چالاکوانان












Dakok’s London March Draws Widespread Media Attention and Public Support - Dakok Support Centre
[…] 📰 پێگەى بنکۆڵ […]